شەقامی سەرەكی لە گەڕەكی كارێزەوشكی سلێمانی دادەخرێت

 

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە بە مەبەستی فراوانكردنی شەقامی كارێزەوشك، شەقامەكەی بەردەم مزگەوتی شەفیق بەگ دادەخرێت و شەقامی پشتی كراوەدەبێت بۆ هاتووچۆ.

سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هاووڵاتیان و شۆفێرانی ئاگادار دەكەینەوە، فراوان کردنی شەقامی کارێزەوشک و کارکردن لەو شەقامە ڕۆشتن لە شەقامی دابان لەکارێزەوشک لەبەردەم مزگەوتی شەفیق بەگ بەئاراستەی شوقەکانی کارێزەوشک دادەخرێت.

ڕاشیگەیاند، لە ڕێكەوتی (٤\٩\٢٠٢٣) لە کاتژمێر (٧:٣٠)ی سەرلەبەیانییەوە شەو شەقامە دادەخرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، شۆفێران دەتوانن شەقامی تەنیشتی بەکاربێنن، کەدەکەوێتە پشت مزگەوتی شەفیق بەگ.

پەیوەنیدر