پەرلەمانی عێراق سبەینێ‌ كۆدەبێتەوە

پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆ كردن و پەسەند كردنی چەند پڕۆژە یاسایەك كۆدەبێتەوە.

بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە، كە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردۆتەوە، سبەینێ‌ سێ‌ شەممە لە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ پەرلەمان كۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆ كردن و پەسەند كردنی چەند پڕۆژە یاسایەك.

وەك لە كارنامەكەدا هاتووە، دەنگ دەدرێت لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەكی تایبەت بە پەسەند كردنی چەند پرۆتۆكۆڵێكی نێودەوڵەتی و هەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یاسای ماددە هۆشبەرەكان.

پەیوەنیدر