لە پیرەمەگروون سێ هاووڵاتی خێزانێک کوژران

ئێوارەی ئەمڕۆ لەناحیەی پیرەمەگرونی شاری سلێمانی سێ ئەندامی خێزانێک کوژران و یەکیکی دیکەش بریندار دەبێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو سێ کەسەی کوژراون ئەندامی یەك خێزانن  و رووداوەکەش بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە.

تەرمی کوژراوەکان رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و بریندارەکەش لە لایەن تیمەكانی فریاكەوتنی تەندروستییەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی.

پەیوەنیدر