هەردوو سایدی سەرەكی شەقامی نزیك باخی بەختیاری دەكرێتەوە

سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ شەقامی سەرەكیی هاتن و ڕۆشتن لە یەكتربڕی نزیك باخی بەختیاری دەكرێتەوە.

سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی کارکردنە لە قۆناغی دووەمی جێبەجێکردنی پڕۆژەی یەکتربڕی نزیك باخی بەختیاری و ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی سبەینێ ڕۆژی سێ‌ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٨/٨ کاتژمێر ٩:٣٠ی سەرلەبەیانی شەقامی سەرەکی سلێمانی تاسڵوجە (ئاڕاستەی ڕۆشتن و هاتن) بە ڕووی شۆفێراندا بکرێتەوە بەتەواوی.

ڕاشیگەیاندووە، ڕاستەوخۆ دوای کردنەوەی شەقامەکە دەست دەکرێت بە قۆناغی سێیەمی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، کە پێکهاتووە لە جێبەجێکردنی برگەکانی ناوەوەی ئەندەرپاسەکان و شەقامی لادان بۆیان و لەگەڵ بەشێک لە شەقامی گوندی زانکۆ و شەقامی قلیاسان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆمپانیای دەروازەی گەرمیان لە ژێر سەرپەرشتیاری ئەندازیارانی سەرۆکایەتیمان بە کوالێتییەکی بەرزی ئەندازیاری پڕۆژەکە جێبەجێ دەكەن.

 

پەیوەنیدر