سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگری فەڕەنسا کۆبۆوە

ئەمڕۆ چوار شەممە وەزیری بەرگری فەڕەنسا گەشتە هەرێمی کوردستان، و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پیسوازی لێکرا.

سەرۆکی هەرێم و وەزیری بەرگری فەڕەنسا لەمیانی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا نێچیرڤان بارزانی سوپاسی گەلی فەڕەنسای کرد بۆ پاڵپشتییە بەردەوامەکانیان لە گەلی کورد.

لەکۆنگرەکەدا سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاند ، لەگەڵ وەزیری بەرگری فەڕەنسا کۆبوونەوەیەکی باشمان ئەنجامدا، تێیدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێم و فەڕەنسامانکرد،

نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند،”ئێمە سوپاسی گەلی فەڕەنسا دەکەین بۆ هاوکاری و پاڵپستی بەردەوامیان لە عیراق و هەرێمی کوردستان”،

شەڕی داعش و مەترسییەکانی ئەوگرووپە بەشێکی تری گفتووگۆکانی نێوان وەزیری بەرگری فەڕەنساو و سەرۆکی هەرێم بوو ، تێیدا هاوکاری بەردەوامی هاوپەمانان و فەڕەنسا باسکرا و نێچیرڤان بارزانی دووپاتیکردەوە کە پشتیوانی و هاوکارییەکانی هاوپەیمانان و فەڕەنسا بۆ ئێمە گرنگە بەتایبەت کە هێشتا داعش مەترسییە بۆ عێراق و ناوچەکە،پێشوازی لە ڕێککەوتنی عێراق و فەڕەنسا دەکەین .

 

هاوکات نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی ڕاگەیاند “ئێمە هەرگیز یارمەتی فەڕەنسا لەبیر ناکەی کەبەردەوام پاڵپشتی گەلی کورد و عێراق بووە لەسەرجەم بارودۆخەکاندا”.

ئەم سەردانەی وەزیری بەرگری فەرەنسا لە کاتێکدایە؛ بە درێژایی شەڕی دژی داعش وەزیرانی بەرگریی و دەرەوەی فەرەنسا چەندین جار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە. تا ئێستا دوو سەرۆککۆماری فەرەنسا سەردانی هەولێریان کردووە؛ لە ئەیلوولی ساڵی 2014، فرانسوا ئۆلاند، سەرۆککۆماری پیێشووی فەرەنسا سەردانی هەولێری کرد و لە ئابی ساڵی 2021یش ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری ئێستای فەرەنسا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد.

 

پەیوەنیدر