کەشناسی: پلەکانی گەرما  بەرزتر دەبێتەوە

بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرزتر دەبنەوە و ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەراورد بەتۆمارکراوەکانی ڕۆژانی پێشوو پلەکانی گەرما لە نێوان ٢ بۆ ٣ پلە بەرزتر دەبێتەوە.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی ڕایگەیاندووە، ڕۆژی هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئاسمان پەڵەهەوری جیاجیای دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم هەیە، هاوکات پەلکانی گەرما بەراورد بەتۆمارکراوەکانی ڕۆژانی پێشوو لە ١ بۆ ٢ پلە بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ٤٥ پلەى سیلیزى

سلێمانی: ٤٢ پلەى سیلیزى

دهۆک: ٤٣ پلەى سیلیزى

کەرکووک:  ٤٧ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: ٤٤ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: ٣٢ پلەى سیلیزى

زاخۆ:  ٤٤ پلەى سیلیزى

پەیوەنیدر