ئەمریکا یادی ڕۆژی سەربەخۆیی دەکاتەوە

جۆ بایدن،سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا  ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆشکی سپی بە زنجیرەیەک بۆنە ئاهەنگی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمەریکا دەکاتەوە.

سەرۆک و خانمی یەکەم جیل بایدن لەگەڵ ڕێکخراوی پەروەردەی نیشتمانی بۆنەیەک ساز دەکەن، پاشان میوانداری خێزانە سەربازییەکان دەکەن.

بڕیارە جۆو بایدن ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە وتارێک پێشکەش بکات بەبۆنەی ڕۆژی سەربەخۆی و لەگەڵ جەماوەرێکی زۆر و خێزانەکانی سەربازانی ئەمەریکاو و سەربازە دێرینەکان و خێزانەکانی ئەوانەی لە کۆشکی سپی کاردەکەن ئاهەنگەکە بەڕێوەبەرن.

هەروەها چالاکییەکەی کۆشکی سپی بریتیش دەبێت لە دابینکردنی شوێنێکی سەرەکی بۆ بینینی دیمەنی نمایشی یارییە ئاگرینەکانی واشنتۆن ، و لە گۆڕەپانی بەردەم کۆنگرێسیش کۆنسێرتێکی تایبەت بە ڕۆژی سەربەخۆیی ئەنجام دەدرێت کە لە تەواوی وڵاتدا پەخش دەکرێت.ئەمە جگە لەوەی  لە واشنتۆن نمایشی نەریتی ڕۆژی سەربەخۆیی لە شەقامی کانستتوشن ئەنجام دەدرێت.

 

پەیوەنیدر