ئەنجامی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی باڵا بڵاودەکرێتەوە

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجامی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی باڵا بڵاوبکرێتەوە.

بە پێی زانیارییەکان، وردبینیکردن بۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا، دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆر لە قۆناغی کۆتاییدایە و چاوەڕوان دەکرێت لە دوای کۆتاییهاتنی دەوامی ئەمڕۆ، ئەنجامەکان ڕابگەیەندرێت ئەگەر هاتوو هیچ گرفتێکی تەنیکی نەیەتە پێشەوە.

رۆژی 12ـی حوزەیران تاقیکردنەوەی توانستی زانستیی خوێندنی باڵا بۆ دیبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، 15 هەزار و 728 کەس کە داواکارییان پێشکەشکردبوو و تاقیکردنەوەکەیان کرد.

لەو ژمارەیە 11 هەزار و 382یان بۆ ماستەر و دوو هەزار و 692یان بۆ دکتۆرا، 177یان بۆ دیپلۆمى باڵاى دوو ساڵەى پزیشکى و هەزار و 477یان بۆ دیبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى بەشدارى تاقیکردنەوەکانیان کرد.

پێشکەشکاران رکابەریی بۆ بەدەستهێنانی نزیکەی حەوت هەزار کورسی دەکەن کە پێشتر لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە ڕاگەیەندربوو.

پەیوەنیدر