یەك تۆن و ٧٥٠ کیلۆ گۆشت لە کوشتارگەی سلێمانی ڕەتکرایەوە

لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا یەك تۆن و ٧٥٠ کیلۆ گۆشت بە هۆی نەخۆشییەوە لە کوشتارگەی سلێمانی ڕەتکرایەوە.

لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا ٥٧ تۆن و ١٠٠ کیلۆ گوشت لە کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی ڕادەستی هاووڵاتییان کرایەوە کە لەڕووی تەندروستی و بەهای خۆراکییەوە شیاو بوون بۆ بەکارهێنان.

هاوکات یەك تۆن و ٧٥٠ کیلۆ ڕەتکراوەتەوە کە لە ڕووی تەندروستی و بەهای خۆراکی شیاو نەبوون و هەڵگری نەخۆشیە مرۆژەڵیەکان بوون.

پەیوەنیدر