جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێز خان رادەگیرێت

دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بڵاویکردووەتەوە، لە سبەینێوە چوارشەممە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر جموجۆڵی بازرگانی لە ەروازکە رادەگیرێت.

دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەبەوەدەکات کە بەهۆی هاتنی جەژنی قوربانەوە سبەینێ چوارشەممە ٢٨-٦-٢٠٢٣، بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر جموجوڵێکی بازرگانی لە دەروازەکە ڕادەگیرێت.

دەروازەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە ڕۆژی پێنجشەممە رۆژی ٢٩-٦-٢٠٢٣، کە دەکاتە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان جموجوڵی بارزگانی دەستپێدەکاتەوە و دەروازەکە بەڕوی شۆفێران و بازرگاناندا دەکرێتەوە.

پەیوەنیدر