وەزارەتێکی دیکە مووچەی مانگی پێنج وەردەگرێت

ئەمڕۆ و سبەینێ دوو وەزارەت مووچەی مانگی پێنج وەردەگرن، بەڵام کاتی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی دیکە نادیارە.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری مووچەی مانگی پێنج وەردەگرێت و سبەینێش مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان و بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە دابەش دەکرێت.

تا ئێستا کاتی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی دیکە نادیارە و حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی ئەو شایستە داراییە دەکات کە بەغدا بۆ مووچە ڕەوانەی دەکات.

پەیوەنیدر