هەولێر؛ ئاگر لەپڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون كەوتەوە و هاووڵاتیان یەكەكانیان جێهێشتووە

ئاگر لە پڕۆژەی نیشتەجێ بوون لە هەولێر كەوتەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی  سەرقاڵی گەیشتنن بە شوێنی ئاگرەكە بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵی بكەن.

شایەتحاڵێك لە نزیك ڕووداوەكە بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئەمشەو لەكاتژمێر 7.00 ئاگرێك لە نێو پڕۆژەی نیشتەجێبوونی “ناز ستی” لە هەولێر كەوتەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی سەرقاڵن بۆ ئەوەی بتوانن ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.

بە پێی زانیارییەكانی (خەڵك) ئاگرەكە لە نهۆمی هەشتەمی یەكێك لە باڵەخانەكان كەوتەوە و هێشتا زیانەكان نازانرێت، دوكەڵی ئاگرەكە بەردەوامە و هاووڵاتیانی دیكەی یەكەكان شوێنەكانی خۆیان جێ هێشتووە .

پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ناز ستی لەشاری هەولێر، جگە لە هاووڵاتیانی ئاسایی ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران و بەرپرسانی حكومی تێدا نیشتەجێیە .

لا يتوفر وصف.لا يتوفر وصف.لا يتوفر وصف.

پەیوەنیدر