“هەرێم دەبێت خۆی بۆ بەرگری ئامادەبکات”

محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاماژەی بە مەترسییەکانی سەر هەرێم کرد لەدوای پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق و هاوکات ئاشکراشی کرد، فێڵێکی گەورە لەکورد کراوە .

لەبارەی هەڵوێستی بەغداد بەرامبەر کورد، محەمەدی حاجی مەحمود وتی، “ئەوەی لەبەغدا ڕوویدا نییەتەکانی شۆڤێنێتی عەرەبی ئاشکراکرد بەرامبەر بە کورد و ئامانجی ئەوان لەناوبردنی هەرێم و کوردە”.

محەمەدی حاجی مەحمود ئاماژەی بەوەدا، کە کورد هەمیشە لەشەڕدا بردویەتییەوە، بەڵام لەسەر مێزی گفتوگۆ دەدۆڕێت و نموونەش بۆ ئەمە ئەو دۆڕاندنە گەورەیە بوو، کە لە بەغدا تووشی هاتن لەناو هۆڵی پەرلەماندا و هۆکاری ئەمەش ناکۆکی کورد خۆیەتی.

لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی محەمەدی حاجی مەحمود وتی، “دادگای فیدڕاڵی دادگا نییە، دادگایەکی عەرەبی شۆڤێنی عێراقییە”.

لەکۆتاییدا پەیامێکی بۆ سەرکردە سیاسییەکانی کورد نارد و وتی، “کورد دەبێت خۆی بۆ بەرگری ئامادە بکات چونکە، لە ئایندەدا حکومەتی شۆڤێنی عێراقی هێرش دەکاتە سەر کێڵگەکانی کەرکوک و موسڵ و بەتەواوی هەوڵی سڕینەوەی کورد دەدەن”.

 

پەیوەنیدر