بەناوی دامەزراندن و وەرگرتنی زەوی پارەی لە هاووڵاتیان وەرگرتووە

پۆلیسی سلێمانی کەسێکی بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاووڵاتیان دەستگیرکرد، بە ناوی دامەزراندن، وەرگرتنی زەوی و زیادکردنی مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت پارەی لە هاووڵاتیان وەرگرتووە.

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیركردووە، کە ژمارەیەکی زۆر پێناسی باری شارستانی و زانیاری هاووڵاتیان لابووە بە ماددەی ٣١٢ سزادانی عێراق ئێستا ڕاگیراوە.

ئەو هاووڵاتیە تەمەنی ٥٤ ساڵە، بە ناوی دامەزراندن، زەوی وەرگرتن‌ و زیادكردنی مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت پارەی لەهاووڵاتییان سەندبوو، پاش دەستگیرکردنیشی  چه‌ند سكاڵایه‌كی‌ له‌سه‌ر تۆماركراوه‌.

 

 

 

پەیوەنیدر