لە سلێمانی، كەسێك براكەی خۆی دەكوژێت

لە گەڕەكێكی شاری سلێمانی، كەسێك تەقە لە براكەی خۆی دەكات و دەیكوژێت.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەك شەممە، لە گەڕەكی خەبات، كەسێك بە چەكی كڵاشینكۆف تەقەی لە براكەی خۆی كردووە، كە تەمەنی 41 ساڵ (لەدایكبوونی 1982) بووە و كوشتوویەتی.

سەبارەت بە هۆكاری كێشەكە، وتەبێژەكەی پۆلیس دەڵێت: “لەسەر پارە و زەوی بووە و لە ئێستاشدا تۆمەتبار دەستگیركراوە”.

ڕوونیشی كردەوە، تەرمی کوژراوەکە ڕەوانەی دادپزیشکی سلێمانی کراوە بۆ ڕێکارە یاساییەکان و دواتر ڕادەستی بنەماڵەکەی دەکرێتەوە.

پەیوەنیدر