ئەوانەی بەدەست كڕێشی قژیانەوە دەناڵێنن چی بكەن باشە؟

زۆربەی کەسەکان بەدەست کڕێشی قژەوە دەناڵێنن و بۆتە شتێکی بێزارکەر بۆیان بەتایبەت لە وەرزی پاییز و زستاندا، كە ڕادەی شێ‌ بەرزە، بۆیە بە چەند ڕێگەیەك دەتوانن خۆیان ڕزگار بكەن.

ماڵپەڕی (لەها مەگەزین) بڵاویکردەوە، کڕێشی سەر بە پێنج ڕێگا چارەسەر دەكرێت.
1- ئەسپرینی هاڕاو بکەرە ناو شامپۆ و سەر و قژی پێ بشۆ زۆر بەسوودە.

2- زەیتی (زەیتون، بادەم، گوێزی هندی) بدە لەبێخی سەرت بۆ ماوەی 8 کاتژمێر و دواتر بیشۆ، ئەوكات جیاوازییەكە دەبینیت.

3- شەربەتی سروشتی لیمۆ، دەتوانیت بیدەیت لە بێخی سەرت و بۆ ماوەی 20 بۆ 25 خولەک جێی بهێڵە و دواتر بیشۆ.

4- سرکەی سێو بکەرە ناو ئاوەوە و بیدە لە بێخی سەرت بۆ ماوەی 8 کاتژمێر و دواتر بیشۆ.

5- باکینگ سۆدە بیدە لە بێخی سەرت و دواتر بە ئاوی شیلەتێن بیشۆ.

پەیوەنیدر