لەسەر شەقامی 100 مەتری هەولێر کەسێک کوژرا و بکوژەکەش دەستگیرکرا

ئەمشەو لە هەولێر دەمەقاڵێ لە نێوان دوو شوفێر ڕوودەدات و یەکێکیان ئەوی دیکەیان دەکوژێت.

ئەمشەو لەسەر شەقامی 100 مەتری شاری هەولێر دەمەقاڵێ لە نێوان دوو شۆفێر ڕوودەدات یەکێکیان شۆفێری تەکسیە و ئەوی تر ئۆتۆمبێلێکی جیکڵاسی پێیە.

بە گوێرەی زانیارییەکان شۆفێری تەکسیەکە بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر شۆفێری جیکڵاسەکە ، بەڵام شۆفێری جیکڵاسەکە، بە دەمانچە شۆفێری تەکسییەکە دەکوژێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان بکوژەکە لە لایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوە.

پەیوەنیدر