لەبارەی فرۆشتنی دۆلارەوە ڕێنمایی نوێ دەرچوو

ئەمڕۆ چوار شەممە بانكی ڕافیدەین لەبارەی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

بانكی ڕافیدەین دەڵێت: لە ڕۆژی یەك شەممەی ئایندەوە بەپشت بەستن بە ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی عێراق بڕی دوو هەزار دۆلار بەگەشتیاران دەفرۆشرێت، 100 دۆلار بە نرخی 132 هەزار دینار.

ڕاشیگەیاند، ڕێوشوێنەكانی كڕینی دۆلار وەك پێشووە و سەرەتا دینار لەبانك دادەنرێت و دواتر دۆلارەكە وەردەگرن.

ڕاشیگەیاند بەرزترین ئاستی دۆلار بۆ گەشتیاران لە سێ هەزار دۆلار تێپەڕناكات، كە سەرەتای پرۆسەكە حەوت هەزار دۆلار بوو.

پەیوەنیدر