جەبار یاوەر؛ تەمەنم بۆتە 65 ساڵ و زیاتر لە ٤٠ ساڵی لەگەڵ هاوژینەكەم بەڕێكردووە

ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت ، ۸ی ئازار لەگەڵ هاوژینەكەی و خانەوادەكەی یادی ٦٥ ساڵی تەمەنی كردەوە و بەختەوەرە زیاتر لە ٤٠ ساڵیی لەگەڵ هاوژینەكەی بەڕێكردووە.

جەبار یاوەر، ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، ڕۆژی 8ی مارس لە ڕۆژی جیهانی ژنان ئەویش یادی لەدایكبوونی بووە و لەگەڵ هاوژین و خانەوادەكەی یادەكەی كردۆتەوە، كە ئێستا تەمەنی بۆتە 65 ساڵ.

ڕاشیگەیاندووە، كە زیاتر لە نیوەی تەمەنی ، لەگەڵ هاوژینەكەی بەسەر بردووە، كە هاوبەشی خۆشی و ناخۆشیەكانی بووە و هاوبەش و پشتیوانی سەركەوتنەكانی ژیانی شار و شاخمی بووە.

ئاشكراشیكردووە، لە ساڵی ۱۹۸۳ وە لە شاخەوە هاوسەرگیرییان كردووە لە هەمووی گرنگتر بەخێوكار و پەروەدەكار و پێگەیاندكاری هەر چوار نەوەیە، كە ئێستا سیانیان پزیشك و یەكێكیان ئەندازیاری كشتوكاڵە و لە خزمەتی كوردستاندان.

 

پەیوەنیدر