عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی 3ی ڕاگەیاند

دەستەی خانەنشینی نیشتمانی عێراق ئاشكرای دەكات، لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 3 دەكرێت و سەرەتاش بە خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دەستپێدەكات.

ئەمڕۆ چوار شەممە ١ی ئازاری ٢٠٢٣، دەستەی خانەنشینی نیشتمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەست دەکات بە پێدانی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی ئازاری ٢٠٢٣.

دەستەی خانەنشینی داوا لە سەرجەم ئەو خانەنشینانە دەکات، کە نامەی مۆبایلیان پێدەگات، سەردانی لقی بانکەکان و شوێنەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە بەغدا و پارێزگاکان بکەن بۆ ئەوەی مووچەکانیان وەربگرن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ‌ 28ی شوبات لە هەرێمی كوردستان كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ هات و هێشتا دەست بە مووچەی مانگی 2 نەكراوە.

پەیوەنیدر