ئومێد سەباح: هەتا گەیشتن بە چارەسەری كێشەكان گفتوگۆكانمان بەردەوام دەبن

دوای سەردانێكی دوو ڕۆژە شاندی هەرێم لە بەغدا گەڕانەوە و سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دەڵێت، گفتوگۆكانمان بەردەوام دەبێت تا گەیشتن بە چارەسەری بابەتە هەڵپەسێردراوەكان بەتایبەت یاسای نەوت و غاز و پڕۆژە یاسای بوودجە.

ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، پاش سەردانێكی دوو رۆژە بۆ بەغدا وەك شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، گەڕاینەوە هەولێر، لەم سەردانەدا لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق دەربارەی یاسای نەوت و غاز و هەروەها لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار دەربارەی یاسای بودجە ، كۆبووینەوە.

دەشڵێت، هەر لەم سەردانەماندا لەگەڵ ئەلینا ڕومانوسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عیراق كۆبووینەوە ، لە لایەكی ترەوە لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق عەتوان ئەلعەتوانی كۆبووینەوە.

ئومێد سەباح ئەوەش دەڵێت، گفتوگۆكانمان بەردەوام دەبێت تا گەیشتن بە چارەسەری بابەتە هەڵپەسێردراوەكان بەتایبەت یاسای نەوت و غاز و پڕۆژە یاسای بودجە.

پەیوەنیدر