ڤایرۆسی جگەر چییە؟

پزیشكێكی پسپۆڕی هەناوی باس لە هۆكارەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی جگەر دەكات.

دكتۆر زانیار ئاغال، پزیشكی پسپۆڕی هەناوی دەڵێت، زۆر ڤایرۆس و بەكتریا و تەنانەت مشەخۆری دیكەش لە جگەری مرۆڤ دەدەن، بەڵام كە ووترا ڤایرۆسی جگەر ئەو كات مەبەستەكە گروپێكی تایبەتە لە ڤایرۆس كە هەر یەكیان پیتێكی ئینگلیزی بۆ دانراوە.

ڤ‎ایرۆسی A:
لە ڕێی پیس بوونی خۆراكەوە بە پیسایی خەڵكی دیكە تووش دەبیت هەروەك كۆلێرا. ناگوێزرێتەوە لە ڕێی خوێنەوە، چارەسەری زۆربەی كات ئاسانە.كاتی خۆی لە كوردستان زۆر بوو بە هۆی هەژاری و پیسی دەوروبەر،ئێستا بە دەگمەن دەبینرێت.

ڤ‎ایرۆسی B:
لە ڕێی خوێن،لیك و میز و جووت بوون و وێڵاشی دایك دەگوێزرێتەوە، بەڵام دەبێت ئەو شلانە بچنە ناوەوەی لاشەی كەسەكە، بۆیە بە ماچی ڕوومەت ناگوێزرێتەوە بۆ نموونە. زۆربەی كات چارەسەری ناوێت و چاوەڕێ دەكرێت بە پێی هەڵسەنگاندنی دكتۆرەكە. مەترسیدارە گەر لە دەست دەرچێت و چارەسەر نەكرێت، جگە لە تووش كردنی خەڵك، بە مۆم بوونی جگەر و شێرپەنجەی جگەر تووش دەكات.

ئەگەر چارەسەر نەكرێت….
ڤ‎ایرۆسی C:
هەروەكو B
ب‎ەڵام چارەسەر و هێز و درێژخایەنی جیاوازە.
ڤ‎ایرۆسی D:
تووش نابیت بە بێ ئەوەی هاوكات تووشی B نەبووبیت.
ڤ‎ایرۆسی E:
لە كوردستان زۆر دەگمەنە.

 

پەیوەنیدر