مێسی دەبێتە باشترین یاریزانی 2022 ؟

یەكێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ‌ “فیفا” لیستی كۆتایی كاندیدەكان بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی 2022 ڕادەگەیەنێت كە لێوەی لە ئاهەنگی خەڵاتەكاندا دەدرێتە “باشترین” و بڕیارە لە 27ی ئەم مانگەدا لە پاریس سازبكرێت.

لیستی كۆتایی سێ‌ یاریزان لەخۆدەگرێت كە بریتین لە: لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتین و یاریزانی پاریس سان جێرمان، و كەریم بنزیمای فەرەنسایی ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید، و كیلیان مپاپێی ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و پاریس سان جێرمان.

بە بۆچوونی چاودێران، مێسی نزیكترینە بۆ دەستەبەركردنی خەڵاتەكە، بەو پێیەی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی جامی كیشوەری ئەمریكای باشوور و جامی جیهانی قەتەر 2022ی بەدەستهێنا و ئاستێكی بەرزیشی لەگەل سان جێرمان خستۆتەڕوو.

پەیوەنیدر