لەچەند شوێنێك دەوامی خوێندن كاتژمێرێك دوادەخرێت

لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قەزای شارباژێڕ، بەهۆی سەرما و بەستەڵەكی ڕێگاكانەوە، دەوامی خوێندن بۆ ماوەی كاتژمێرێك دوادەخرێت.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەڵگۆرد شێخ نەجیب، بڵاویكردەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران، بەهۆی بەستەڵەك و مەترسی رێگاكان لە هەر چوار قەزای (مێرگەسۆر، چۆمان، ڕواندز، سیدەكان ) جگە لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران بریاریدا سبەی شەممە، كاتژمێرێك دەوامی بەیانی قوتابخانەكان دوابخرێت بۆ سەلامەتی گیانی قوتابیان و مامۆستایان.

دەشڵێت، ئەو دواخستنی دەوامە ناحیەی خەلیفان و گوندەكانی دەوروبەری قەزای سۆرانیش جگە لەسەنتەری قەزا دەگرێتەوە.

لە لایەكی دیكەوە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێڕ بڵاویكردەوە، بەمەبەستی پاراستن و سەلامەتی گیانی مامۆستایان و خوێندكاران، بە ڕاوێژ لەگەڵ  قائیمقامی قەزای شارباژێڕ، لەبەر ئەوەی بەیانیان پلەكانی گەرما زۆر دادەبەزێت، بڕیارماندا بۆ ڕۆژی شەمەو یەك شەمە، دەوامی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن، لە كاتژمێر(٩) دەست پێ بكات و دەوامی پاش نیوەڕوانیش كاتژمێر(١) دەست پێدەكات.

پەیوەنیدر