سوودانی چەند بەڵێنێك بە هاووڵاتییان دەدات

سەرۆك وەزیرانی عێراق  ڕایگەیاند، دەبێت پارەكانی عێراق كە لە پێش پڕۆسە و دوای پڕۆسەی ئازادیی عێراق براونەتە دەرەوە بهێندرێنەوە و بخرێنە خزمەتی هاووڵاتییانەوە.

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەبێت پارەكانی عێراق كە لە پێش پڕۆسە و دوای پڕۆسەی ئازادیی عێراق براونەتە دەرەوە بهێندرێنەوە و بخرێنە خزمەتی هاووڵاتییانەوە و دەشڵێت، “دەستبەرداری هەڵمەتی گەڕاندنەوەی پارە دزراوەكان نابین”.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، وەكو حكومەت بەرەنگاری گەندەڵی دەبینەوە و خزمەتگوزاریی بۆ هاووڵاتییان دابیندەكەین و لە سەرجەم شارەكاندا سووپامان بردووەتە دەرەوە، بەپێی بەرنامەی حكومەت بایەخمان بە ژێرخانی ئابوریی وڵات داوە.

پەیوەنیدر