ئەمریكا: لە توركیا ئەگەری هێرشی تیرۆرستی هەیە

 

باڵیۆزی ئەمریكا لە ئەنقەرە ڕایگەیاند، لە چەند ناوچەیەكی توركیا ئەگەری ئەوە هەیە هێرشی تیرۆریستی ئەنجامبدرێت.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ئەنقەرە، لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، ئەمریكا هاووڵاتیانی خۆی لە ئەگەری هێرشی تیرۆریستی دژی كڵێسا و كەنیسەكان و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان لە ئیستانبوڵ و چەند ناوچەیەكی دیكەی توركیا ئاگاداردەكاتەوە.

داواشی لە هاووڵاتیانی ئەمریكاییكردووە، سەردانی شوێنە قەرەباڵغەكان نەكەن و ئاگاداری ئەو شوێنانەبن كە كەسانی بیانی لە توركیا بەشێوەیەكی بەردەوام سەردانی دەكەن، بەتایبەتی بیئۆغڵو، گالاتا، تەقسیم و شەقامی ئیستیقلال.

داواشیكردووە، چاویان لەسەر میدیا ناوخۆییەكان بێت و ئاگاداری دەوروبەری خۆیان بن.

 

پەیوەنیدر