وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێكی بۆ وەزارەت و فەرمانگەكان دەركرد

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێك سەبارەت بە خەرجی و داهات بۆ ساڵی 2023 تاوەكو پەسەند كردنی بودجە دەردەكات و جەختیشدەكاتەوە، سەرجەم پاداشت و هاوكارییەكان ڕابگیرێن جگە لە بەخشینی بەردەستی وەزیرەكان.

وەزارەتی دارایی گشتاندنێك بۆ سەرجەم وەزارەتەكان بە ژمارە 1035 بە واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی دەردەكات و تیایدا ئاماژە بەوەدەكات، خەرج كردنی پێشینەی بەردەوام و سووتەمەنی و بەخشینی مانگانەی دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێم دوای نوێكردنەوەیان لەلایەن وەزارەتمانەوە.

هەر لە گشتاندنەكەدا هاتووە، “دابین كردنی كەلوپەلی زۆر پێویست لەچوارچێوەی پێشینەی مانگانە و خەرج كردنی پارەی ئاو و كارەبا و تەلەفۆن بەپێی پسووڵەی ڕەسەن”.

جەختیشی كردۆتەوە، پارەی مانگانەی پاككردنەوە و خواردنی نەخۆشخانە و خواردنی بەندییەكان و خاوێنكردنەوەی شار و شارۆچكەكان و فڕۆكەخانە و كرێی ئۆتۆمبێل و خانوو و باڵەخانە جیا لە پێشینەی بەردەوامی مانگانەی فەرمانگەكان خەرج دەكرێت.

پەیوەنیدر