نرخى پلیتی یارییەكەی نێوان ڕۆناڵدۆ و مێسی گەیشتە 2.5 ملیۆن دۆلار

 

موشریف غامدی گەورە بازرگانی سعودی، سەركەوتو وبوو لە برەودان بە زیادكردنی فرۆشتنی ئاشكرا بۆ دەستەبەركردنی پلیتی “سەرو خەیاڵ”ی پەیوەست بە یاریی نێوان ڕۆناڵدۆ و مێسی كە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو لە ڕیاز سازدەكرێت.

فرۆشتنەكە لە دوو شەممەی ڕابردووەوە خراوەتەڕوو، لە ملیۆنێك ڕیاڵی سعودی (266 هەزار دۆلار)ەوە دەستیپێكردووە، بەر لەوەی بەربەستی دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار دۆلار تێبپەڕێنێت.

پلیتی “زۆر تایبەت” بە 2.5 ملیۆن دۆلار فرۆشرا و ڕێگە بە خاوەنەكەی دەدرێت وێنە لەگەڵ هەردوو ئەستێرە ڕۆناڵدۆ و مێسی و ئەوانی تردا بگرێت و لە ژووری خۆگۆڕین لەگەڵ یاریزانەكاندا بێت و بە هەمان شێوە نانیان لەگەڵ بخوات و خەڵاتی ڕێزلێنان لەنێو یاریگاكەدا پێشكەش بە براوە بكات.

یارییەكە ئەستێرەكانی نەسر و هیلالی سعودیە لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسایی كۆدەكاتەوە.

توركی ئال شێخ، بەرپرسی دەزگای كاتبەسەربردن لە شانشینی عەرەبی سعودیە و خاوەنی یانەی ئەلمێریای ئیسپانی لەسەر تۆڕی تویتەر بڵاویكردبۆوە”چارەكی پارەی پلیتەكان بۆ ڕێكخراوی خێرخوازی ئیحسانە”.

 

 

پەیوەنیدر