لە چاوەڕوانی ڕاگەیاندنێکی مێژووییدا

بەگوێرەی بەیاننامەکانی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە)، عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)، ڕۆژی پێنجشەممە 27/2/2025 بانگەوازێکی چاوەڕوانکراو بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێ چەکدارییەکانی نێوان پارتەکەیی و حکومەتی تورکیا دەکات.

 

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ڕایگەیاندووە، ئەگەر هیچ ئاستەنگێک ڕوونەدات، چاوەڕوانی “ڕاگەیاندنی مێژوویی” لە دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەکەن.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندێکی ئەو حیزبە سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجالان لە زیندانی دورگەی ئیمرالی دەکەن، وەک بڕیارە لە ئیستەنبوڵ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیش بەڕێوەبچێت، کە لێدوانەکانی ئۆجەلانیش لەخۆدەگرێت.

 

 

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ناوەڕۆکی لێدوانەکانی ئۆجەلان نییە، بەڵام چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت کە بانگەوازێک بکرێت بۆ کۆتاییهێنان بەو ململانێیە جەند ساڵەییە لەنیوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکدا هەیە.

 

چاودێران دەڵێن؛ ئەم بانگەوازەی ئۆجەلان دەتوانێت سەرەتای دانوستانەکان بێت.

 

پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)، لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە شەڕی دەوڵەتی تورکیا دەکات لەباکووری کوردستان.

 

عەبدوڵڵا ئۆجەلان ناسراو بە ئاپۆ ، لەدایکبووی ٤ی نیسانی ١٩٤٩ لە ئامەرای قەزای خەلفەتی پارێزگای ڕەحا، دامەزرێنەر و ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستانە.

ئۆجەلان لە دواناوەندیی -پەیمانگایەکی ھونەری، لە ئەنقەرە خوێندنوویەتی، دواتر لە بەشی خانووبەرە و موڵکی ئامەد کاری کردووە.

دوای مانگێک دەچێتە ناوچەی باقرکۆی لە ئەستەمبوڵ، دواتریش دەچێتە بەشی یاسا لەزانکۆی زانکۆی ئەستەمبوڵ بەڵام دوای ساڵێک دەگوازرێتەوە بۆ زانکۆی ئەنقەرە بۆ خوێندنی زانستە سیاسییەکان، گەڕانەوەی ئۆجەلان شتێکی ئاسایی نەبوو لەوکاتە ڕوویدا بەھۆی کەسێتی ناوبراوەوە ئەمەش لەبەرئەوەی ئۆجەلان ئەندامی گەنجانی شۆڕشگێر بوو کە گرووپێکی ماڕکسی – لێنینی بوون، دەسەڵاتی ئەوکاتە دەیویست ئەو کەسانە دابەش بکات.

 

ناوبراو، لە ساڵی ١٩٩٩ەوە لە ژووری تاکەکەسی نێو گرتوخانەی ئیمراڵی تورکیا ڕاگیراوە.

 

نووسەر و ڕۆژنامەنووس عەبدولحەلیم سلێمان، دەڵێت، وتارە چاوەڕوانکراوەکەی ئۆجەلان، چ نووسراو بێت یان ڤیدیۆیی، کاریگەرییەکی بەرفراوانی لەسەر پرسی کورد لە ناوچەکەدا دەبێت، لەوانەش سووریا، کە هێزەکانی سووریای دیموکرات و زۆربەی پێکهاتە سەربازییەکانی ئەو ئایدۆلۆژیا سیاسییەی ناوبراو پەیرەو دەکەن.

 

لە لێدوانێکیدا بۆ نۆرس پرێس، سولەیمان پێی وایە؛ تورکیا لە ڕێگەی بریکارەکانی سووریا و کوتلە ئیسلامییە توندڕەوەکانییەوە، بە بیانووی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی، ململانێکانی خۆی لەگەڵ هێزەکانی  کوردییەکان بەڕێوەدەبات، بەو پێیەی ئەم ململانێیە بە حیساباتی تورکیا بەڕێوەدەچێت، هەر دەستپێشخەرییەکی ئاشتی ڕەنگە بە هێورکردنەوەی دۆخەکە و لابردنی ئەو بیانووانەی کە ئەنقەرە بۆ پاساوهێنانەوە بۆ دەستێوەردانەکانی سەربازی بەکاریدەهێنێت، ڕەنگدانەوەی ئەرێنی بێت.

 

سولەیمان پێی وایە گەیشتن بە ئاشتی نێوان ئەنقەرە و پەکەکە ڕەنگە کاریگەری ڕەوتی دانوستانەکانی نێوان ئیدارەی خۆسەر لە قامیشلۆ و دیمەشق لاواز بکات.

 

لای خۆیەوە وەلید جۆلی توێژەر لە سەنتەری فورات بۆ لێکۆڵینەوە پێی وایە دانوستانە بەردەوامەکانی نێوان ئۆجەلان و دەوڵەتی تورکیا بە پلەی یەکەم ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەی کوردە لە تورکیا، ئەمە جگە لە کێشە سیاسییەکانی تر، وەک پرسی ئازادییەکان و دیموکراسی.

 

جۆلی دەشڵێت، ئەم گفتوگۆیانە لە وڵاتانی دراوسێشدا درێژدەبێتەوە، بەتایبەتی لە سووریا، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ئەو پێشهاتانەی ئەم دواییە لە ناوچەکەدا شاهیدی بوون.

 

جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئۆجەلان هەمیشە دیدگایەکی بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی ناوچەکە هەبووە.

 

ئەو توێژەرە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات؛ کە تورکیا، دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، بووەتە یاریزانێکی سەرەکی لە ئاراستەکردنی بڕیارەکانی حکومەتی نوێ لە دیمەشق، ئەمەش وا دەکات ئەنجامی گفتوگۆکانی نێوان ئیمرالی و ئەنقەرە کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبێت لە سەر ڕەوتی دانوستانەکانی دیمەشق و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، جا چ نەرێنی یان ئەرێنی بێت.

پەیوەنیدر