خێمەیەکی ئاوارەکانی شنگال لە دهۆک سووتا و پێنج قوربانی لێکەوتەوە

بەهۆی سووتانی خێمەیەکی ئاوارەکانی شنگال لە سنووری دهۆک پێنج ئەندامی خێزانێک سووتان.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەهۆی شۆرتی کارەباوە لە ناحیەی خانکێ سنووری پارێزگای دهۆک خێمەیەکی ئاوارەکانی شنگال سووتا.

بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی سووتانی خێمەکەوە پێنج کەس کە ئەندامی یەک خێزانن سوتان و باری تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.

پەیوەنیدر