لێپرسراوى بانكی خوێن له گه‌رمیان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات مانگانه 200 بۆ 250 كیسه خوێنى جیاواز ئاماده‌ده‌كه‌ن و به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانى سنوره‌كه به هه‌ردو كه‌رتى گشتی و تایبه‌ته‌وه دابه‌شى ده‌كه‌ن.
جه‌لیل ئه‌حمه‌د، لێپرسراوی بانکی خوێن لە گەرمیان ڕایگه‌یاند: ئێمه رۆژانه به‌پێی رێكاره ته‌ندروستییه‌كان خوێن له هاووڵاتیان وه‌رده‌گرین و لای خۆمان خه‌زنی ده‌كه‌ین و به‌پێی پێویستی و به‌شێوه‌یه‌كى ده‌ورى دابه‌شى ده‌كه‌ین به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كاندا و ته‌نانه‌ت بۆ نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانیش به‌بێ به‌رامبه‌ر خوێن دابین ده‌كه‌ین.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد جگه له بانكی خوێنى ئه‌وان، نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و مناڵبوون له كه‌لار، بانكی خوێنى تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و خوێن وه‌رده‌گرێت و خه‌زنى ده‌كات و له‌كاتى پێویستیشدا بۆ ئه‌وان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌پێی ئامارێكى بانكی خوێن، له ساڵی رابردودا (2024)، دوو هه‌زار و 648 كیسه خوێن له هاووڵاتیان وه‌رگیراوه، هاوكات دوو هه‌زار و 652 كیسه خوێن له بانكه‌كه‌وه به‌خشراوه به نه‌خۆشخانه‌كان.
به‌ڕوانین له ئاماره‌كه ده‌رده‌كه‌وێت رێژه‌ى به‌خشین زیاتر بوه له رێژه‌ى خوێنى هاتوو، له‌وباره‌یه‌وه جه‌لیل ئه‌حمه‌د رونیكرده‌وه: ئه‌و جیاوازییه هی ئه‌وه‌یه عاده‌ته‌ن هه‌موو مانگێك هه‌ندێك كیسه خوێن ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و زیاده‌یه‌ش ماوه‌ى مانگى 12ـى ساڵی 2023ـیه و هاتووه‌ته ناو ساڵی 2024ـه‌وه.
بانكه‌كه پشت به كه‌سانى خۆبه‌خش ده‌به‌ستێت كه رۆژانه سه‌ردانى ده‌كه‌ن و به‌بێ به‌رامبه‌ر خوێن ده‌به‌خشن.
جگه له‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك گروپی تایبه‌ت به خۆبه‌خشان هه‌ن كه كه‌سانى به‌خشه‌ری جیاوازیان هه‌یه و له‌كاتى پێویست بوون به جۆری خوێنى كه‌م و ده‌گمه‌ندا په‌یوه‌ندیان پێوه‌ده‌كه‌ن و راسته‌وخۆ به‌ده‌م داواكارییه‌وه دێن و خوێن ده‌به‌خشن.
جه‌لیل ئه‌حمه‌د، رونیكرده‌وه: هه‌موو به‌خشه‌رێك پێش وه‌رگرتنى خوێنه‌كه‌ى، ژماره‌یه‌ك پشكنینی تایبه‌ت به ڤایرۆس و هه‌وكردن هه‌یه بۆی ده‌كرێت و دواى دڵنیابونه‌وه خوێنه‌كه‌ى لێوه‌رده‌گیرێت، پاشان خوێنه‌كه‌ش كه به‌كاردێت له‌ژێر چاودێریی پزیشكدا و دواى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى به‌راوردكاریی و دڵنیابونه‌وه له‌گونجانى بۆ نه‌خۆشه‌كه “مطابقة” به‌كاردێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئەوان جگە لە خوێن، پلازماش ئامادە دەکەن و بۆ هەموو نەخۆشخانەکانی دەنێرن بەپێی پێویستیی و داواکاریی
به‌وته‌ى جه‌لیل ئه‌حمه‌د، ئه‌و خوێنانه‌ى له گروپه‌كانى (O، A وB) پڵه‌س “زائید”ـن، هه‌م زۆرترین داواكارییان له‌سه‌ره و هه‌میش زۆرتر ده‌به‌خشرێن، به‌وپێیه‌ى زۆرینه‌ى خه‌ڵكى هه‌ڵگرى ئه‌و گروپه خوێنانه‌ن.
وتیشی: به‌گشتى و به‌پێی رێكاره ته‌ندروستییه‌كاندا، كیسه خوێن بۆ ماوه‌ى (35) رۆژ له ساردكه‌ره‌وه‌ى تایبه‌تیدا ده‌پارێزرێت، ئێمه سیسته‌مێكمان داناوه به‌شێوه‌یه‌ك خوێن وه‌رده‌گرین و ده‌به‌خشین كه هه‌م خوێنی خه‌زنكراو كه‌م نه‌بێت، هه‌میش هێنده خه‌زنمان نه‌بێت كه به‌كارنه‌یه‌ت و خراپ بێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد هه‌ندێك جۆری خوێن هه‌یه چونكه هه‌م ده‌گمه‌نن و هه‌میش كه‌م به‌كاردێن، ته‌نها چه‌ند كیسه‌یه‌كى كه‌میان لێ خه‌زن ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى نه‌ك له‌ماوه‌ى ئه‌و (35) رۆژه‌دا به‌كارنه‌یه‌ت و خراپ ببێت.
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر كه‌سێك كه هه‌ڵگرى جۆرێك له‌و جۆره ده‌گمه‌ن و كه‌مانه‌ى خوێن بوو و پێویستی به چه‌ندین كیسه‌ى ئه‌و خوێنه هه‌بوو چی ده‌كه‌ن بۆی؟ جه‌لیل ئه‌حمه‌د وتى: وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد ژماره‌یه‌ك گروپی خوێنبه‌خشی چالاك هه‌ن و ناویان له‌لامان تۆماره و له‌كاتى هه‌ر حاڵه‌تێكى له‌ناكاودا په‌یوه‌ندییان پێوه‌ده‌كه‌ین و راسته‌وخۆ به‌ده‌ممانه‌وه دێن.
جەلیل ئەحمەد وێڕای سوپاسی زۆری بۆ هەموو خوێنبەخشان و گروپەکانی خوێنبەخشان، داوای لێکردن لەم ماوەیەی پێش هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز سەردانیان بکەن و خوێنەکانیان ببەخشن.
لێپرسراوی بانکی خوێن لەبارەی بەردەستبوونی خوێنی پێویست، دڵنیایی دا. جەلیل ئەحمەد، جه‌ختیشیكرده‌وه: له‌ماوه‌ى كاركردنى من و هاوڕێكانمدا لەم ناوەندەدا نه‌بوه رۆژێك هاوڵاتییه‌ك له‌به‌ر نه‌بوونى خوێن گیانى له‌ده‌ستدابێت یان دۆخی خراپ بووبێت، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه به هیمه‌تى خه‌ڵكى دڵسۆزی ناوچه‌كه و ستافی بانكه‌كه‌مان، نه‌مانهێشتووه هیچ نه‌خۆشێك په‌كی بكه‌وێت.