بەرپرسێكی ئەنجومەنی وەزبران ئاشكرای دەكات، لە بڕگەی بڕیاری ڕاگرتن و قەدەغەكردنی گواستنەوەی فەرمانبەراندا، تەنسیبكردنی فەرمانبەران ناگرێتەوە و بەردەوام دەبێت.
ڕۆژی 12ی شوباتی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گشتاندنی دارایی ژمارە 3ی ساڵی 2025ـی تایبەت بە یەکخستنی ڕێکارە داراییەکان لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بۆ سەرجەم وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت نارد.
لە یەكێك لە بڕیارەكاندا هاتووە: “قەدەغەکردنی گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران لەنێوان سەرجەم وەزارەتەکان بە سەربازی و شارستانی”.
د. عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیران بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: “لەو بڕیارانەی دراوە، لە بڕگەی پەیوەست بە بابەتی گواستنەوەدا، تەنسیبی فەرمانبەران ناگرێتەوە، واتا تەنسیب ڕێگەپێدراوە و كێشەی نییە”.
لای خۆیەوە كوێستان محەمەد، وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی ڕایگەیاند: “ئێمە فەرمانبەرمان كەمە، بۆیە هەر فەرمانبەرێك بیەوێت تەنسیبی میلاكی وەزارەتمان بێت، ئێمە لارینەبوونی پێ دەدەین”.
كاتێك فەرمانبەرێك میلاك و دۆسیە و مووچەی هەر لە فەرمانگەی بنەڕەتیی خۆی دەبێت، تەنیا دەوام و شوێنی كارەكەی دەگۆڕێت، ئەوە پێی دەگوترێت تەنسیب.