لقی سلێمانی سەندیکا: هەر ڕۆژنامەنووسێک لێیدراوە با سکاڵا تۆماربکات

لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕەتیکردەوە کە لە ڕووداوەکەی عەربەتدا هیچ سکاڵایەک تۆمارکرابێت و ئەگەر پێشێلکاریش بەرامبەر هەر ڕۆژنامەنووسێک کراوە، دەتوانێت سکاڵا تۆمار بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، لقی سلێمانی سەندیکای ڕؤژنامەنووسانی کوردستان ڕایگەیاند، پاش ئەو ڕووداوانەی شەوی ڕابردوو لە ناوچەی عەربەت ڕوویانداو لە سۆشیاڵ میدیاو میدیاکاندا شیکاری جۆراوجۆریان بۆکرا، بەڵام تا ئەم ساتەوەختە ھیچ ڕۆژنامەنووسێک و میدیاکارێک نەھاتووە سکاڵای یاسایی تۆمار بکات.

ڕاشیگەیاند، “ئێمە لە لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، داواکارین ھەر میدیاکارێک ئەگەر لێیدراوە یان دەستگیرکراوە یان کەولوپەلی ڕۆژنامەوانی دەستیبەسەردا گیراوە، با بێت و پێکەوە سکاڵای ڕەسمی لەسەر لایەنی بەرانبەر تۆمار بکەین و مافی خوراویان بۆ وەربگرینەوەو یاسای کاری ڕۆژنامەوانی بکەینە سەروەر نەک تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان”.

دوێنێ شەو لە کاتی چۆڵکردنی خێمەی مامۆستایان لە عەربەت گرژیی دروست بوو و ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسیش ڕایانگەیاند پێشێلکارییان بەرامبەر کراوە.

پەیوەنیدر