کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی شەختە لە شەواندا و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

کەشناسی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ درووسبونی شەختە لە کاتەکانی شەودا.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.

دەشڵێت: سبەینێ چوارشەممە کەش بەگشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ دروسبوونی شەختە لەکاتەکانی بەیانی زوودا. پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 8 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 4 پلەى سیلیزى

دهۆک: 8 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 10 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 8 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 5 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: -5 پلەى سیلیزى

سۆران: 5 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 11 پلەى سیلیزى

پەیوەنیدر