بەوێنە و ڤیدیۆ؛ دوو پاسەوانەكەی سنوور ڕزگاركران

دوای گیرخواردنیان بەهۆی زۆری بارینی بەفرەوە، دوو پاسەوانەکەی سنوور لە مەرزی کێلێ ڕزگاركران.

عەلی قادر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین ڕایگەیاند، ئەو دوو پاسەوانە لە دوایین خاڵی سنووری نێوان هەرێم و وڵاتی ئێران گیریان خواردبوو، بەڵام بە هاوکاری تیمەکانی چاککردنەوەی رێگەوبان کەمێک لەمەوبەر ڕزگار کران و باری تەندروستییان جێگیرە و باشن.

ماوەی دوو ڕۆژە ئەو دوو پاسەوانەی سنوور، كە لە ئەركدا بوون بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆرەوە گیریان خواردووە و داوای بەهاناوەچوونیان دەكرد و تیمەكانیش بەردەوام خەریكی ڕاماڵینی بەفر بوون تاوەكو ڕێگای گەیشتن بەو پاسەوانانە بكەنەوە.

پەیوەنیدر