وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە لە کاتژمێر دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەزار مێگاوات لە کارەبای نیشتمانی کەمبوەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی کارەبای هەرێم تیایدا دەڵێت، “بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما لە كاتژمێر (2:00)ی شەو، گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی كۆرمۆر دروستبوو و كاریگەریی لەسەر هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا هەبوو، بەهۆیەوە 1000 مێگاوات كارەبا کەم بووەوە.
باسی لەوەشکردووە: تیمەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتە كە و ئاسایكردنەوەی بارودۆخەكەن.