هاتوچۆی سلێمانی بڕیاریدا لە ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان چیتر کار بەر پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامە ناکرێت.
بەپێی ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، تیایدا هاتووە: ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان دەکەن کە بۆ لە مەودوا چیتر پیێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی کاری پێ ناکرێت لە هیچ جۆرە مامەڵەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان تەنها کار بە کارتی نیشتیمانی دەکرێت.
باسی لەوەشکردووە: ئەو هاووڵاتییانەی مامەڵەی کارتی نیشتیمانییەکانیان تەواو نەبووە کار بە “صورة قيدی ئەلکترۆنی دەکرێت”.
دەشڵێت: “هیوادارین هاووڵاتییان پێوەی پابەند بن، چونکە چیتر کار بەو دوو بەڵگەنامەیە ناکرێت بۆ هیچ مامەڵەیەکی ناو بەڕێوەبەرایەتییەکەمان”.