کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان خەرجکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردنی بۆ پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی ڕاگەیاند.
لە بڵاوکراوەیەکدا، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان- لقی سلێمانی رایگەیاند، کارمەندانی ڕۆژی هەڵبژاردن لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین دەتوانن پاداشتەکانیان لەڕێگەی بانکەکانەوە وەربگرن.
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەکاتی وەرگرتنی پاداشت دەبێت کارتی بایۆمتری دەنگدان (سەردانی ناوەندی تۆمارکردنەکەت بکە بۆ وەرگرتنەوەی)، و کارتی نیشتمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانی بە کەسی وەرگربێت.
تێبینی:
یەکەم: لەکاتی وەرگرتنی پاداشت، ئەم بەڵگەنامانە لەگەڵ خۆتدا ببە:
ـ کارتی بایۆمتری دەنگدان (سەردانی ناوەندی تۆمارکردنەکەت بکە بۆ وەرگرتنەوەی).
ـ کارتی نیشتمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانی.
دووەم: لەکاتی بوونی پشووی فەرمی، ڕۆژو بەرواری دابەشکردنی پاداشتەکە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و دەکەوێتە ڕۆژانی دواتر.
سێهەم: جگە لە خشتەکان دەتوانیت بۆ زانینی بڕی پاداشت و ناوی ئەو بانکەی پارەکەی لێوەردەگریت، کلیک لە یەکێک لەم لینکانەی خوارەوە بکەیت: