بارزانی و سەرۆکی ڕەوتی (غەد)ی سووریا کۆبوونەوە

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەحمەد ئەلجەباریا، سەرۆکی ڕەوتی (غەد)ی سووریا کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە ئەحمەد ئەلجەربا، سەرۆکی تەیاری (غەد)ـی سووریا کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: “لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی سووریا ئاڵوگۆڕ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر ڕێگە چارەکان بۆ دابینکردنی سەقامگیری و پێکەوەژیان و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی سووریا”.

پەیوەنیدر