سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٢/٢/٢٠٢٥ لە شاری سلێمانی، خولێكی تایبەت بە ڕۆژنامەنووسیی لە میدیای نوێدا دەستیپێكرد.
ئەم خولە بەمەبەستی بنیاتنانی بناغەیەكی ڕاست و دروستە بۆ كاری میدیا لە سەكۆكانی دیجیتاڵ میدیا و كاركردنی میدیاكار لە چوارچێوەی یاساكاندا، ژمارەیەك میدیاكار بەشدارن كە دەیانەوێت پسپۆڕی بەدەستبهێنن لەبواری میدیای ئەلكترۆنیدا…
وانەبێژانی خولەكە دوو پسپۆڕی بواری میدیای نوێن لە زانكۆكانی تاران بەناوەكانی (دكتۆر حسن رەزائیی و دكتۆر حسن صدرایی عارف( كە خاوەنی پسپۆڕین لە بواری میدیای نوێدا.
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و رێكخراوی میدیا بۆ ڕاھێنانی رۆژنامەنووسان، بە ھاوكاری و سپۆنسەری دەزگای میدیای جام كورد ئەم خولە بەڕێوەدەبەن بۆ ماوەی ھەفتەیەك وەك بەشی یەكەم لە شاری سلێمانی..
شوێنی خولەكە لەناو بارەگای رێكخراوی راگەیاندن و روناكبیری ژنان دەبێت لە سلێمانی
لە كۆتایی ھەردوو بەشی خولەكەشدا سەركەووتوان بڕوانامەی رەسمیی باوەڕپێكراویان پێدەبەخشرێت و بەشی دووەمی خولەكە لە وڵاتی ئێران تەواو دەكەن.
فۆتۆ – ڤینۆس تۆفیق