مەسعود بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق کرد و پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق تاوتوێ کران.
بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، ڕۆژی شەممە 22ی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەكە كرا و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕێككەوتننامە ئەمنییەكەی نێوان هەردوولا و دەرئەنجامەكانی خرایە بەر باس و هەڵسەنگاندن.