بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و خاوەن کۆمپاناکان ماوەی ئەنجامدانی گرێبەست و واژووکردنیان درێژکردەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، “لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و لەبەر ئەوەی بە شێک لە خاوەن کۆمپانیاکان لە سعوودیە بوون ماوەی ئەمجامدانی گرێبەست تا رۆژی سێشەممە 25ی ئەم مانگە”.
دەشڵێت: “بۆیە دووبارە ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیانه ده‌كه‌ین كه ناویان بۆ وه‌رزی حه‌جی (2025) به‌رامبه‌ر به (1446)، كۆچی ده‌رچووه به زووترین كات سه‌ردانی به‌شی یاسایی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان بكه‌ن به مه‌به‌ستی واژووكردنی گرێبه‌ست، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك دوابكه‌وێت مافی به‌شداریكردنی نامێنێت و كۆمپانیایه‌كی یه‌ده‌گ له شوێنی داده‌نرێت و ئەگەر هەر خاوەن کۆمپانیایەک ئامادەنەبوو دەتوانێت بریکارەکەی یان پارێزەرەکەی خۆی بنێرێت”.
ئەوەشی وەبیرهێناوەتەوە: ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه گرێبه‌ستی عومڕه‌یان نه‌كردووه پێویسته بڕی پێنج هه‌زار دولار له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن وه‌ك بارمته.