بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ داهاتە نانەوتییەکان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی نزیكەی شەش ملیار دینارە، كە لەسەدا 81ی نەختینەیە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 10ی 2 تا 21ی 2ی 2025، زیاتر لە پێنج ملیارو 984 ملیۆن و 815 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە چوار ملیارو 840 ملیۆن و 399 هەزار دیناری واتە 81%ی نەختینەیەو هەروەها یەک ملیار و 144 ملیۆن و 255 هەزار دیناری واتە 19%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.