کۆڕەک: بڕینی ئینتەرنێتی کۆمپانیاکەمان گوشاری سیاسی پێوە دیارە

کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ڕایگەیاند، بڕینی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە بەشداربووانی هێڵەکەیان گوشاری سیاسیی پێوە دیارە و داوای دەستوەردانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیان لەگەڵ دەستەی پەیوەندییەکانی عێراق.

کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی بڕینی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە بەشداربووانی هێڵەکە بڵاوکردەوە کە لەلایەن دەستەی پەیوەندییەکانی عێراقەوە بڕیاری لەسەر درا.

کۆڕەک کە تۆمەتبارە بەوەی ملیارێک و 300 ملیۆن دۆلاری باج قەرزدارە، ڕایگەیاند، بڕیارەکە گوشاری سیاسی پێوە دیارە و پێشهاتێکی مەترسیداریشە، بۆیە داوای لە ئەنجومەنی باڵای دادوەر و دەستەی دەستپاکی و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد دەستوەردان بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

پەیوەنیدر