لێپێچینەوە لە ئاسیاسێڵ و زەینیش دەکرێت

لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ڕاگرتنی کۆڕەک تیلیکۆم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت” لێپێچینەوە تەنها لە كۆڕەكدا كورتانبێتەوە بەڵكو ئاسیا سێڵ و زەین عێراقیش دەگرێتەوە”بۆ دڵنیابون لە كواڵیتی خزمەتگوزارییەكانیان”.

لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق، لەبڵاوکراوەیەکدا، سەبارەت بە دۆسییەی کۆمپانیاکانی مۆبایل هۆشداریی دایە وەزارەتی پەیوەندییەکان، بەڵێنیش دەدات هەنگاوەی توندتربنێت.

لیژنەکە جەخت لە بەدواداچوونی ورد دەكاتەوە بۆ ڕێکارەکانی وەزارەتی پەیوەندییەکان و دەستەی پەیوەندییەکان و راگەیاندن سەبارەت بە دۆسییەی کۆمپانیاکانی مۆبایل و دواکەوتنیان لە پێدانی شایستە داراییەكان و سزاكانی سەریان، لەنێویاندا کۆمپانیای کۆرەک، کە زیاتر لە ملیارێک و سێ سەد ملیۆن دۆلار قەرزداری حکومەتی عێراقە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەم بابەتە ئاسیاسێڵ و زەین عێراقیش دەگرێتەوە و تەنها تایبەت نابێت بە کۆڕەک، بۆ دڵنیابوون لە کوالێتی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشی دەکەن، دۆسییەكانیان دەكرێتەوە.

لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان، هۆشداریشی دایە وەزارەتی پەیوەندییەکان و کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکان و راگەیاندن، لە هەر یاریكردنێك لە کاری کۆمپانیاکان، جەختیشی لەوە کردەوە کە چاودێر دەبێت بۆ هەر سەرپێچییەک، ئەمە جگە لەوەی هەموو ڕێکارێک دەگرنە بەر بۆ روبەڕوبوونەوەی حاڵەتەکانی خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی.

لیژنەکە هۆشداریی داوەتە وەزارەتی پەیوەندییەکان لە پێویستی جێبەجێکردنی ڕێکارە یاساییەکان بۆ ڕێگریکردن لە هەر دەستکارییەک روبدات، دەشڵێت” رێگە بە هیچ لایەنێک نادات، هەرچەندە کاریگەر بێت، مافەکانی دەوڵەت و هاووڵاتیان بە کەم سەیر بکات یان سازش بکات لەسەر حیسابی پارەی گەلی عێراق”.

پەیوەنیدر