بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی ئەو بریکارانەی خۆراک ئاگادار دەکاتەوە کە ژمارە بانکیان نەکردووەتەوە بە زوویی سەردانیان بکەن بۆ ئەوەی ژمارە بانکییان بۆ بکرێتەوە.
بەپێی ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی، تیایدا هاتووە: ئاگاداری هەموو ئەو بریکارانەی ناوشار و دەرەوەی شار دەکەین کە تا ئێستا ژمارە بانکیان نەکردووەتەوە، بە زوویی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن بۆ ئەوەی ژمارە بانکیان بۆ دروست بکەن.
دەشڵێت: “لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بریکارەکانمان بڕیارماندا ماوەی کردنەوەی ژمارە بانکی بۆ بریکارەکانی خۆراک تا سەرەتای مانگی نیسان (مانگی چوار) درێژ بکەینەوە، هەر بریکارێک تا ئەو وادەیە سەردانمان نەکات لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت”.
پێداویستییەکانی کردنەوەی ژمارە بانکی بۆ بریکارەکانی خۆراک:
1- دوو وێنە
2- کارتی نیشتمانی
3- پێناسی بریکاری
4- کارتی زانیاری.