لیژنەی باڵای دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاریدا وێستگەی داهاتووی دیدار، لە دهۆک بێت و بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، دیدارەکە دەستپێبکات.
میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە: لە کۆبوونەوەیەکی لیژنەی باڵای دیداردا کە بەسەرپەرشتی د. یوسف گۆران، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەڕێوەچوو، بریاردرا رۆژی پێنچشەممە وێستگەی داهاتووی دیداری یەکێتی لە پارێزگای دهۆک بێت.
باسی لەوەشکردووە: دیداری دهۆک بۆ ئەندامانی سنووری مەڵبەندی پارێزگای دهۆک و هەموو ئەندامانی ترە و ئامادەکارییەکانی دووەمین دیدار لە پارێزگای موسڵ دەستیپێکرد و چەند رۆژێکی خایاند.
بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی کۆنگرەی پێنجەمی حزبەکە، دیداری یەکێتی چالاکییەکی فەرمیی دەورییە، هاوکات یەکەم دیداری یەکێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، لە 12-3-2022 دەستپێکرد و لە 31-5-2022 کۆتایی بەکارەکانی هێنا و سیاسەتەکانی یەکێتی لە بوارە جیاجیاکاندا داڕشت و بووە بنەمایەک بۆ سیاسەتی گشتی یەکێتی.