سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ شاندێكی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبووەوە و جەختیان لە بەردەوامی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردیتان و ئێران كردەوە.
بارەگای بارزانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە 17ـی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کارووباری سیاسی و شاندێکی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا و جەخت لە برەودان و بەردەوامی ئەو پەیوەندییانە کرا لەسەر بنەمای هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا.
بارودۆخی سیاسیی عێراق و گۆڕانکاری و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە بە گشتیی تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوون.