لە کەمتر لە 24 کاتژمێردا دووەم تانکەری سووتەمەنی وەرگەڕا

لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا دوو تانکەری گواستنەوەی سووتەمەنی لە سنووری پارێزگەی سلێمانی وەرگەڕان.
ئەمشەو تانکەرێکی سووتەمەنی لە ملەی نەڵمەی سنووری پێنجوێن بە هۆی خراپی کەشوهەواوە وەرگەڕا.
هاووڵاتییەک کە دیمەنی دوای ڕووداوەکەی تۆمارکردووە داوا لە شۆفێری تانکەرەکان دەکات کە بەرەو بەرزاییەکانی ملەی نەڵمە نەچن، چونکە کەشوهەوا خراپە.
بەیانی ئەمڕۆش تانکەرێکی دیکەی سووتەمەنی لە ڕێگەی سەیدسادق وەرگەڕا و بە هۆیەوە شۆفێرەکەی کە خەڵکی ئێران بوو، گیانی لەدەستدا.

پەیوەنیدر