بریکاری وەزارەتی تەندروستی چۆنێتی دامەزراندنی پزیشکانی دەرجووی دانەمەزراو ئاشکرا دەکت و دەڵێت”سەرەتا لەسەر داهاتی ناوخۆ دەبێت”.
رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، بەمیدیای یەکێتی ڕاگەیاندووە، لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە پزیشكانی دەرچووی دانەمەزراو، بڕیاردراوە لە ئایندەیەكی نزیكدا لەسەر داهاتی ناوخۆ دابمەزرێندرێن، بەڵام وادەکەی بەدیاریکراوی نازانرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، دامەزراندنی ئەو پزیشکانە لە قۆناغی سەرەتادا لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێم دەبێت، دواتر بە هەماهەنگی دەگوازرینەوە بۆ لیستی مووچە.
ئەمە لەکاتێکدایە چەند رۆژێک لەمەوبەر پزیشکانی دەرچووی دانەمەزراو لە سلێمانی و هەولێر دژی دواکەوتنی دامەزراندنیان گردبوونەوە و داوای دامەزراندنیان کرد.